سایتی هەواڵ -
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



مامۆستاکەی کۆندۆلیزاڕایس دەبێت بە موسڵمان

 فالنتین بروساکۆف دەبێت بە موسڵمان

پرۆفیسۆر فالنتین بروساکۆف مامۆستای زانکۆی ڕوسی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی یه‌هودی هاتووه‌ته‌ ژیانه‌وه‌. ناوبراو که‌سێکی دیموکراتخوازبووه‌، له‌ سه‌رده‌می شوعییه‌تدا دڵخۆش نه‌بوو بۆیه‌ له‌ جه‌حیمی شیوعییه‌وه‌ سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تا له‌وێ له‌ سایه‌ی ئه‌و دیموکراسییه‌ی ڕۆژئاوا بحه‌سێته‌وه‌.‌ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له‌ ئه‌مریکا ژیاوه‌. دوای 20 ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆی ڕوسیا. دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر خوای گه‌وره‌ دڵی به‌ نوری ئیسلام ڕوناك ده‌کاته‌وه‌. ناوبراو خاوه‌نی چه‌ندین کتێبه‌ وه‌ به‌ یه‌کێك له‌ گه‌وره‌ نوسه‌ره‌کانی ڕوسیا داده‌نرێت‌. شایانی باسه‌ بروساکۆف له‌ زانکۆ مامۆستای زمانی ڕوسی کۆندۆلیزا ڕایس بووه‌، که‌ ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه‌. بروساکۆف له‌ کتێبێکی نوێدا به‌ناوی ( سه‌فه‌رم به‌ره‌و ئیمان) که‌ به‌ زمانی ڕوسی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی ڕوسیاوه‌ چاپکراوه‌. له‌و کتێبه‌دا باسی ته‌جروبه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شیوعیه‌ت و دیموکراسی ڕۆژیاوا و هۆکاری بوون به‌ موسڵمانی ده‌کات. أفمن شرح الله صدره للإسلام فهو على نور من ربه‌.

ئاماده‌کردنی نه‌سره‌ت


, 21:12 ,